لە یادی 100 ساڵەی پەیاننامەی لۆزان، بەرهەمێکی نوێی نووسەری بەناوبانگ شێرزاد حەسەن بە زمانی ئەڵمانی بڵاو دەبێتەوە.
بەرهەمەکەی شێرزاد حەسەن، کوورتە چیرۆکێکە لەژێر ناونیشانی لۆزان و لە دەزگەی کلینگنبێرگی نەمساوی لە ڕێکەوتی 24ی تەمموزی 2023 چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
کوورتە چیرۆکەکە لە وەرگێڕانی ڕاوێژ سەلیم و ڕەفایل ئوەڤایدەر-ە. ئەم بەرهەمە چەند وتارێک و چاوپێکەوتنیش لە خۆدەگرێت.
دیزاینی بەرگی پەرتووکەکە تابلۆیەکی هونەرمەند سامان ئەحمەد کەریم دارتاشە و دەتوانرێت پەرتووکەکە ڕاستەوخۆ لە لایەن پەرتووکخانەکانی ئەڵمانیا و سویسرا و نەمساوە یان بە ئۆنڵاین داوابکرێت.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,856 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!