ناونیشانی بابەت: مانناییەکان، دەوڵەتێکی تری کورد لە پێش زاییندا/ بەشی یەکەم
نووسینی: #سارا سەرادر#
مانناییەکان یەکێک لە پێکهاتە کۆنەکانی کوردن کە نیشتەجێی زنجیرە چیاکانی زاگرۆس و پێدەشتەکانی بوون، نزیکەی 900 ساڵ پێش زایین لە دەشتی باشووری دەریاچەی #ورمێ# لە دەڤەری (سابڵاغ/ مەهاباد) ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ڕێککەوتنی هەموو هۆزەکانی ناوچەکە دەسەڵاتی خۆیان ڕاگەیاند.
مەبەستی سەرەکی درووستکردنی یەکێتیی نێوان هۆزەکانی ئەم دەڤەرە، یەکگرتوویی و بەهێزبوونیان بوو لە بەرانبەر هێرش و پەلاماری هێزەکانی دەوروبەر کە دەیانکردە سەر ناوچەکانیان، دیاریکردنی ناوچەی دەسەڵاتداری مانناییەکان تا ئاستێک کێشەیە، لەبەرئەوەی زۆرجار بەربەرەکانێ هەبووە لەنێوان ماننا و ئاشوور و #ئورارتو#، بۆیە ناوچەکانیان جێگیر نەبووە.
زۆر جار ناوچەکانیان لە فراوانبوون و تەسکبوونەوەدا بووە، بەڵام بە شێوازێکی گشتی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی مانناییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی میزۆپۆتامیا
تا ئازەربایجانی ئەمڕۆی لەخۆ گرتووە. لە کاتی لاوازبوونی ئورارتو و بێهێزی، دەسەڵاتی ئاشوورییەکان کە دراوسێی ماننا بوون توانیان دەسەڵاتیان بەرەو ناوچەی ئاشوور و ئورارتو فراوان بکەن.
لە هەندێ لە سەرچاوە مێژووییەکان ناوچەی دەسەڵاتداری ماننا بۆ دوو بەش دابەشکراوە:
یەکەم، ناوچەی (مانیای تەواو Proper Mannea) کە شوێنی دەسەڵاتداری هەمیشەییان بوو، دووەم، (مانیای گەورە Mannea Great ) کە لە کاتی بەهێزی
مانناییەکان دەخرایە ژێر دەسەڵاتیان و مانیا تەواو گەورەتر دەبوو.
$پایتەختی مانناییەکان$
شاری (ئیزیرتو) پایتەختی مانناییەکان بووە لە نزیک شاری #مەهاباد# و سەقزی ئێستا بووە، بەڵام هێشتا (2023) شوێنەوارەکانی ئەم شارە نەدۆزراونەتەوە.
دەوڵەتی ماننا کۆمەڵێک ناوچەی سەرەکی لەژێر دەستدا بوو، لەوانە: زیرتە zirta، ناوچەی زێوەی ئەمڕۆ zibiya، ئەرمێتە Armeta، سەنها sanha، شمێری shimeri و... تاد[1]
پاژێک لە پەڕتووکی #ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا#.