=KTML_Bold=ئەگەرى هەیە لاهور شێخ جەنگى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لیست درووستنەکات=KTML_End=
بەهۆى بوونى کێشەى یاسایى ئەگەرى زۆرە #لاهور شێخ جەنگى# نەتوانێت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق لیست درووستبکات و تەنیا پشتگیرى یەک لیستى دەکات لە چوارچێوەى ئەو پڕۆژەیەى پێشکەشى کردووە.
بەهۆى ئەوەى لە یاسایى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق داواکارى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن لەسەر بنەمایى لیست نییە، بەڵکوو دەبێ مۆڵەتى حیزبیت هەبێت. ئەمەش وادەکات لاهور شێخ جەنگى نەتوانێت بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق کە بڕیارە لە 18ى 12ى ئەمساڵ ئەنجامبدرێت بەشداریبکات.
لەو پڕۆژەیەى کە لە ماوەى ڕابردوودا لاهور شێخ جەنگى بۆ یەک لیستى لایەنە کوردییەکان لە ناوچە دابڕێنراوەکان پێشکەشى کردووە بە ناوى لیستى گەل باسى لەوەنەکردووە کە خۆى هیچ لیستێکى دەبێت.
جگە لە ڕێگرییە یاسایەکانى بەردەم لاهور شێخ جەنگى ئەگەرى زۆرە ناوبراو درووستکردنى لیست پاشگەزببێتەوە و ئەو پرسە دوابخات تاوەکوو هەڵبژاردنى پەڕڵەمانى کوردستان. [1]