شێلانی سەر پێ بەزەیتی (زەیتون) یا زەیتی (نەعنا) یا هەر جۆرە زەیتێکی سرووشتی بێت دەشێت و درووستە، گرنگ بە پەنجەی گەورەکانی دەستت زەخت لە شوێنە سوورەکان بکەیت بۆ ماوەی (5) خولەک، بەڵام دەبێت تەنیا نیو خولەک واتا (30) چرکە، زۆر بەهێز نابێت پەنجە داگریت، بەڵکوو بە مامناوەندی پەنجەکانت دادەگریت لەسەر پێیەکاندا چارەسەر و بەسوودە بۆ:
1. بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئازار لە قاچ و ڕان و پێیەکاندا.
2. چارەسەرە بۆ بەرزە فشاری خوێن، چارەسەرە بۆ تەشەنوجات و گرژبوونی ماسوولکەکانی قاچ و ڕان.
3. چارەسەر و بەسوودە بۆ تەزین و ئازار و ژانی سڕبوونی پەنجەکانی پێ.
4. چارەسەرە و بەسوودە بۆ ئازار و ژانی سوڕی مانگانەی خانمان.
5. چارەسەر و بەسوودە بۆ نەمانی ئارەقکردنەوە لەجەستەدا.
6. بەسوود و کاریگەرە بۆ قەلەقی و بەرزە فشاری دەروونی.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= ماوەی داگرتنی پەنجەکانت لەسەر شوێنی دیاریکراو لەسەر پێیەکاندا، بۆماوەی (30) چرکە پەنجەکانت دادەگریت و پەستان دەکەیت، وە دوایی بۆ ماوەی (30) چرکەی تر هەمان شوێن لەسەرخۆ و بەنەرمی دەیشێلیت، لە (5) خولەک بۆ (10) خولەک ئەم شێوازە شێلانە و پەنجە داگرتنە ئەنجامدەدەیت. [1]