ماددەی بنێشتی کوردی هەر لە دێرزەمانەوە بەکارهاتووە بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس وەکوو برین و ئیلتیهابی گەدە و کۆڵۆن وە بۆ چارەسەری قەبزی، هەروەها بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی ڕۆماتیزم و هەوکردن جومگەکان، بەهێزکردنی کاری جگەر، سپڵ، بەهێزکردنی توانای بینینی چاو، پاک کردنەوەی لەش بەتایبەتی کۆڵۆن، فڕێدانی بەردی گورچیلە و بەڵغەم لە سییەکان وە چارەسەری کۆکە و ڕەبۆ زۆر بەسوودە
=KTML_Bold=شێوازی بەکارهێنانی بنێشتی کوردی:=KTML_End=
1. دەکرێتە ناو کەپسول یان گولاج وە بە ئاو قوت دەدرێت.
2. وەکوو دەنکی بچوک دەکرێتە ناو بەفرگر وە دوای ڕەقبوون و بەستنی بە ئاو قوت دەدرێت.
3. کەوچکێکی چێشت لە بنێشتی کوردی دەکرێتە ناو 4 پەرداخ ئاوی گەرم و کوڵاو، وە دواتر هەر چەند کاتژمێرێک نیو پیاڵەی لێبوخرێتەوە.
شێوازی سێیەم بە ئامادەکراوی لە بازاڕ هەیە، بەڵام دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە بنێشتی ئەسڵیە و شێوازی ئامادەکردنی دەرمانی تری تێکەڵ نەکراوە.
خواردنی هەنگوین یان شیرینی لەگەڵ بنێشتی کوردی پێویستە، چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن.
بنێشتی کوردی ماددەیەکی ملین و لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری سک و سکچوون، کە چارەسەری ئەم کاریگەریەی بە خواردنەوەی ئاوی توێکڵی هەنار وە یان سماق دەکرێت.
بەکارهێنانی ماددەی کندر یا لبان زکر (کەوچکی مرەبا لەناو 4 پەرداخ ئاوی کوڵاو) کاریگەریی میکرۆب کوژی بنێشتی کوردی چەندین بەرانبەر زیاد دەکات. [1]