زۆرکات لە پاش جیابوونەوە، هێشتا خۆشەویستەکەت لەبیرناکەیت و بەردەوام بیری لێدەکەیتەوە، ڕەنگە ئەویش هەست بە پەشیمانی بکات و داوات لێبکات بگەڕێتەوە بۆلات، بەڵام پێش ئەوەی بڕیاری ئەوە بدەیت پەسەندی بکەیتەوە بۆ ژیانت، ئەم زانیارییانە بزانە.
=KTML_Bold=1. هۆکاری ئەوە چیبوو جێی هێشتیت=KTML_End=
لەو هۆکارە بکۆڵەرەوە کە وای لە خۆشەویستەکەت کردووە جێتبهێڵێت، ئەگەر هۆکارەکەی گەورەبوو و باش بوو، ئاساییە دووبارە بگەڕێیتەوە بۆلای، بەڵام ئەگەر هۆکارێکی وای نەبوو، باشترە نەگەڕێیتەوە، چونکە دووبارە جێتدەهێڵێتەوە.
=KTML_Bold=2. کردار و وشەکانی یەک بێت=KTML_End=
بە پێی ئەو ئەزموونەی کە پێشتر هەتبوو لەگەڵیدا، بزانە وشەکان و ڕەفتارەی وەکوو یەکن؟ ئەگەر بەوشێوەیە بوو و بەڵێنی ئەوەی پێدایت جێتنەهێڵیت، دەتوانیت لەگەڵی بەردەوام بیت، بەڵام ئەگەر پێشتر بەڵێنەکانی شکاندوە، باشترە چانسی دووەمی پێنەدەیتەوە.
=KTML_Bold=3. داوای لێبوردن=KTML_End=
شێوازی داوای لێبوردن زۆر گرنگە، ئەو کەسانەی دان بە هەڵەکانیان دەنێن و داوای لێبوردن دەکەن کە هەڵەیەک دەکەن، شایەنی چانسی دووەمن.
=KTML_Bold=4. هۆکاری گەڕانەوەی=KTML_End=
پێویستە بزانیت هەموو کاتێک گەڕانەوە بە هۆکاری خۆشەویستی نییە، هەندێک کات مەبەستێکی دیکەی هەیە، یاخود بەرژەوەندییەکی هەیە، لە هۆکاری گەڕانەوەی دڵنیا بەرەوە، پاشان پەسەندی بکەرەوە. [1]