ناونیشانی بابەت: شانۆگەریی ''زەواحی تازە و کۆن'' نمایش دەکرێت
ئامادەکردنی:
دیاری ئەحمەددیاری ئەحمەد
لە شاری
سەقزسەقزی ڕۆژهەڵاتی
کوردستانکوردستان فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەڕێوە دەچێت و دەستپێکی فێستیڤاڵەکە بە شانگەریی ''زەواحی تازە و کۆن'' کرایەوە.
لەم بارەیەوە، نەژاد نەجم، دەرهێنەر کە لە شاری
کەرکووککەرکووکەوە وەک گرووپی شانۆی هەوار چوونە بۆ بەشداریکردن لەو فێستیڤاڵە، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: وەک تیپی شانۆی هەوار لە کەرکووک، وۆرکشۆپێکی یەک مانگیم بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ کۆمەڵێک شانۆکاری شاری سەقز کردەوە، دواتر لەو کارەمان شانۆگەریەکمان درووست کرد بە ناوی زەواجی تازە و زەواجی کۆن.
وتیشی: لە شاری سەقز بۆ ماوەی سێ ڕۆژ فێستیڤاڵی شانۆی سەر شەقام بەڕێوە دەچێت و ئێوارەی دوێنێ هەینی 14ی 7ی 2023، فێستیڤاڵەکە دەستی پێ کرد و لەو فێستیڤاڵە بە شانۆی زەواجی تازە و زەواجی کۆن بەشدار بووین بە هاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک شانۆکاری شاری سەقز، نمایشەکە باس لە کێشەی خێزان و هاوسەرەکان دەکات لە ئێستا و ڕابردوودا و باس لە ژیان و گوزەران دەکات بەتایبەت بابەتەکانی خیانەت و لێک جیابوونەوە، کە ئێستا زۆر بوون.
[1]