یەکێک لە سوودەکانی قاوە، کە کاریگەریی زۆری لەسەر تەندرووستی هەیە، پارێزگاریی لە تەندرووستیی جگەرە.
پزیشکانی ئەمریکی ئاشکرای دەکەن، زۆر توێژینەوەیان لەسەر ئەو کەسانە کردووە، کە نەخۆشیی جەرگیان هەیە و بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی ڕۆژانە کەڵک لە خواردنەوەی کووپێک قاوە وەردەگرن، بەراورد بەو کەسانەی قاوە ناخۆنەوە، جگەریان ساغترە.
بۆیە پزیشکان جەخت دەکەنەوە، بە سوودوەرگرتن لە خواردنەوەی ڕۆژانەی کووپێک قاوە، تەندرووستیی جگەر مسۆگەر بکەن. [1]