پسپۆڕان و پزیشکانی بواری پێست لە گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، سەبارەت بەو جۆرە پێستانەی زیپکەیان زۆرە، ئاشکرای دەکەن: هەندێک هۆکار پاڵنەرن بۆ زیادبوونی ڕێژەی زیپکەکانی دەموچاو، بێگومان هۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو جۆرە خواردنانەی ڕۆژانە کەڵکی لێ وەردەگریت.
بەگشتی، ئەگەر پێستت کێشەی زیپکەی هەیە، دەبێ پارێز بکەی لە خواردنی خۆراکی سوورەوەکراوە، ساس، خامە، گوڵەبەڕۆژە، خۆراکی شیرین، سۆسیس و هەمبەرگر، چەرەزات و بەگشتی خواردنەوە گازییەکان. [1]