ئەگەر جومعەی بباری، شەمووشی دێتە یاری
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر جومعەی بباری، شەمووشی دێتە یاری) ، لە وراتی #کۆیە# دەوترێت: ئەگەر شەممەی ببارێت تاکۆتایی هەفتەی دەبارێت، ئەو ئیدیۆمەش هەر زانیاری حسابگرەکانە بووە بە گۆتە و دەنگ و باسی خەڵکی ڕەمەکی، دیارە لە خۆشناوەتیدا وەرزێر و ئاژەڵدار و کشتیار و ڕەزەوانە بەتەمەنەکان ئەوانەی چاودێری کەشوهەوایان کردووە، لەوەرزی زستاندا چەند هەفتەیەک ئەگەر ڕۆژی هەینی-جومعە باران باری بێت، ئەوا بۆ ڕۆژی شەممەش شەپۆلەکە درێژەی کێشاوە و ڕۆژی شەممەش هاوکاری باران بارینی ڕۆژی جومعەی کردووە، یاری: هاوکاری و دەستبارگرتن، بۆیە ئەوە بووە بە گۆتەیەکی ئیدیۆمی کەشناسیی حسابگرەکانی ئەو دەڤەرە و وتویانە: ئەگەر جومعەی بباری، شەمووشی دێتە یاری.[1]