خوا بیەوێ، بەهەویر ددانی دەشکێنێ.
هەویر: شێلانی ئاردە بە ئاو، هەویر نەم و شلە ئامادەدەکرێت بۆ درووستکردنی نان، بەپێی ئەفسانەی ئایینە ئاسمانییەکان، خواوەند هێزێکی یەکسانی خوازە و جێگەی لە ئاسمانەکانە، درووستکەری دنیایە و توانای بەسەر هەموو شتێکی دنیادا دەشکێت، پەندەکە واتە: گەر خودا ئارەزوو بکات، زۆر بەئاسانی لووتی هەموو کەسێکی ستەمگەر دەشکێنێ. [1]