خوا کڵاوی کردووە بۆ بەڕوو، عەیبی بزنی خستەڕوو.
بەڕوو کڵاوێکی بەسەرەوەی لە کوردەواردا پێی دەوترێت (جەوت) هەروەها ئاژەڵی بزنیش بەسرووشت جەستەی بەردەوام دیارە، واتە: خوا کەسێکی پۆشتەوپەردخ کرد و عەیبی داپۆشی، بەڵام عەیبی کەسێکی ئاشکراکرد و پەردەی لە ڕوو هەڵماڵی. پەندەکە مەبەستی لە کەسی دەوڵەمەندە کە نهێنییەکانی دەتوانی داپۆشیت، بەڵام کەسی هەژار هەموو شتێکی ئاشکرایە.[1]