خوێن بەر چاوانی گرتووە.
کێشەوگرفت لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا کاتێک بە گفتوگۆ چارەسەر ناکرێت، پەنا دەبەن بۆ کوشتن و ئەنجامدانی تاوان، واتە: ئەو کەسانەی کە هەست دەکەن ستەمیان لێدەکرێت، ئارەزووی خوێنڕیژیی دەکەن. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بیەوێت بە خوێن ڕشتن تۆڵەبکاتەوە. [1]