ڕۆژانە دەبێت بەشێکی خواردن بریتییبێت لە خۆراکی کاڵ (سەوزە و میوەی تازە) ، چونکە هەندێک لە ئەنزیمەکان و ڤیتامینەکان بە پلەی گەرمی بەرز وە بەرکەوتنی هەوا (لە دوای لەتکردن یان وردکردنی) تێکدەچن و کاریگەریان نامێنێت، =KTML_Bold=لەم ڤیتامینە گرنگانە بریتییە لە (ڤیتامین E) کە زۆر پێویستە بۆ:=KTML_End=
1. هەرس کردنی خۆراک و توانای ماسوولکەکانی لەش بەهێز دەکات و بۆ بێهێزی زۆر باشە.
2. هەروەها بۆ تەندرووستی دڵ و بۆریەکانی خوێن زۆر پێویستە.
3. دژی جەڵتەیە و دژی ڕەقبوونی بۆریەکانی خوێنە.
4. بۆ کارکردنی مێشک و دەمارەکان، بۆ تەندرووستی دەروونی و ئارامی دڵ و دەروون.
5. دژی شێرپەنجەیە.
6. دژی ماددە زیانبەخشەکانی ناو خوێنە.
7. بەهێزکردنی توانای بەرگری لەش.
8. بۆ چاو و باشترکردنی بینین، خۆپاراستن لە ئاوی سپی.
=KTML_Bold=سەرچاوەکانی ڤیتامین E:=KTML_End=
دەبێت کەمێک چەوری یان زەیتی زەیتون لەگەڵ سەوزە بخورێت تاوەکوو ڤیتامین E هەڵبمێژرێت لەلایەن ڕیخۆڵەوە.
1. گوێز و بادام، گوڵەبەڕۆژە، چەرەزات، ناوکەکولەکە؛ کە گرفتی لەناوچونی ڤیتامین E بە گەرمی وادەکات بەکاڵی بخورێت.
2. سەوزەی گەڵای پان: سڵق، کاهو، سپێناغ، بڕوکلی.
3. زەیتی دانەوێڵە.
4. زەیتی زەیتون.
5. میوە؛ قەیسی، کێوی.
6. ماسی.
7. گۆشتی باڵندە.
بەشێوەی دەرمان ڤیتامین E هەیە کە لە ئەندازەی ڕێپێدراوی ڕۆژانە زۆر زیاترە (200 - 400 یەکە) کە باشترە هەر سێ ڕۆژ یەک حەبی بخورێت. [1]