پێلەقە دەرگانەی پێکرد
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاردا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پێلەقە دەرگانەی پێکرد) ، وتراویشە: سەگ بە حەساری پێکرد، مرۆڤ کاتێک پێ لەقە بەکاردەهێنێت دەیەوێت هێزێکی باش بەکاربهێنێت بۆ لێدان و پاڵ پێوەنان وەکوو پێلەقە لە دەرگادان یان بار گورج و توندکردنەوە، ئەگەر بە پێلەقە لەورگی کەسێک بدرێت نزیکی کوشتنی دەکەیتەوە، بۆیە ئەگەر باش لە کەسێک بدرێت دەوترێت: پێلەقە دەرگانەی پێکرد. [1]