$بەرز و شکۆداربێت ڕۆژی ئاڵای کوردستان$
لەیادی (76) هەمین ساڵڕۆژی ( ڕۆژی #ئاڵای کوردستان# ) کەبۆ یەکەمین جار ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە #چوارچرا# لە #مەهاباد#ی پایتەختی کۆماری کوردستان ئەو ئاڵا پیرۆز و پڕ شکۆیە هەڵکرا. ئەمڕۆش دوای ئەوەی دەریایەک خوێنمان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو ئاڵایە ڕشتووە، بەگیانێکی نەتەوەیی و نیشتمانیانە بە ئەرکی خۆمان دەزانین، بە خوێن و گیانمان بەرگری لەو ئاڵا پیرۆز و پڕ شکۆیەمان بکەین، چوونکە هێمای نەتەوەیی و نیشتمانیمانە.
هەر بەو بۆنە پیرۆزەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی گەلی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەو ڕۆژە ببێتە هەوێنی یەکێتیی، تەبایی، خۆشگوزەرانی و گەلی کوردستان. داواکارین لە هاونیشتمانییانی کوردستان لە هەر شوێنێکی جیهان بن ئاڵای پیرۆزی کوردستان هەڵبکەن.
شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
$بەڵێ بۆ یەکێتی نەتەوەیی گەلی کوردستان، بەڵێ بۆ یەکخستنی نێوماڵی کوردی، نا بۆ لێکترازان، بەڵێ بۆ یەک وتاری ، بەڵێ بۆ چاکسازی و خزمەتی زیاتر، نەفرەت لە داگیرکاران ، دوژمنان و تیرۆرستان.$
#بزووتنەوەى نوێبوونى کوردستان#
#17-12-2022#
[1]
پارتی کۆماری کوردستان
#17-12-2023#
[1]