پەیامی پیرۆزبایی #بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان# لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆز دەکات.
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (خوای لێ ڕازی بێت.)
گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلەکەمان، بەتایبەتی و جیهان بەگشتی دەکەین. بەو ئومێدەیین، ئەم یادە ببێتە هەوێنی ئاشتی، تەبایی، یەکتر قبووڵکردن، پێکەوەژیان و برایەتی بۆ گەلەکەمان، جیهان و کۆتایی یەک جارەکی بە ماڵوێرانی، جەنگ و پشێووی بێت، لەسەر ئاستی ناوچەکە و جیهان.
دووبارە پیرۆزبێت.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی
#بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان#
#25-12-2022#
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!