خێرمان خێر و شەڕمان شەڕ.
خێر: بە کردار و ڕەفتارێک یان گوفتارێک دەوترێت کە بێ بەرانبەر لەگەڵ کەسێکدا بکرێت.
شەڕ: مەبەستی لە دۆخێکی پڕ لە ناهەمواریی و زیانە، پەندەکە کاتێک دەوترێت کە دوو لایەن یان دوو کەس، لە کارێکدا هاوبەشبن، لە خێر و خۆشی یان شەڕ و ناخۆشیدا وەک یەک بن. [1]