گۆشتی سەی بەکەرپێ بەرازی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گۆشتی سەی بەکەرپێ بەرازی)، لە #کۆیە# دەوترێت: وەکوو گۆشتی سەی حەرامە، لەو ئیدیۆمەی خۆشناوەتیدا سێ ئاژەڵی پیس خراونەتە ڕوو ئەوانیش (سەگ و کەر و بەراز) کە گۆشتیان ناخورێت و حەرامکراوە، بۆ بەراورد و لێکچوونی زۆر پیسی و حەرامی شتێک وتراوە: گۆشتی سەی بەکەرپێ بەرازی. [1]