پێنج لایەنی سیاسی کوردستان لە 75هەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی (قازی محەمەد) دا ڕاگەیاندراوێک بڵاو دەکەنەوە
ئەمەی خوارەوە دەقی ئەو ڕاگەیاندراوەیە :
ڕاگەیاندراوی پێنج لایەنی سیاسی لە ساڵی یادی شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەدی نەمردا
لە ساڵیادی شەهیدکردنی ڕێبەری مەزنی گەلی کورد، پێشەوا قازی محەمەد، ئێمە وەکو ئپێنج لایەنی سیاسیی کوردستان، لە کاتێکدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ تێکۆشەریی و کۆڵنەدانی ئەو سەرکردە خۆنەویستەی گەلەکەمان دادەنەوێنین کە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری بۆ خۆی و گەلی کورد تۆمارکرد، لە هەمان کاتدا تاوانەکانی ڕژێمی ئێران و تێکڕای دوژمنانی نیشتمانەکەمان شەرمەزار و ڕیسوا دەکەین.
کوردستانیانی هێژا، سبەنێ 75 ساڵ بە سەر شەهیدکردنی یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان تێپەڕ دەبێ کە لە گۆڕەپانی بەرگری لە مافەکانی گەلەکەی و لە نێو خەڵکی وڵاتەکەی و لە باوەشی نیشتمانەکەی خۆیدا مایەوە ، مخابن ڕژێمی پادشایەتی ئێران لە ڕۆژی 31-3-1947 لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهابادی سەربڵند، لەگەڵ هاوڕێکانی لە سێدارەدارەی دا.
وێرای ئەوەی بە شەهیدکردنی پێشەوا قازی محەمەد، ڕژێمی داگیرکاری ئێران توانی بۆماوەیەک خەبات ڕزگاریخوازی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خامۆش بکات و دەرفەتی بە دەستهێنانی مافی ڕەوای گەلی کورد نەڕەخسێ، وەلێ خۆراگری و بەرخودانی ئەو سەرکردە نەمرە بۆ هەمیشە بوو بە لەمەپری پێشرەوەی نەوە لە داوی نەوەی گەلی کورد و نەپسانی خەبات لە پێناو ئازادی و وەدیهێنانی مافەرەواکانی خۆیدا.
ئێمە وەکو ئەم پێنج لایەنەی ناو بەرەیەی گەل، لە کاتێکدا لەم ڕۆژە خەمناکەدا، بەڵام پڕلە سەرەوەییەدا، سڵاوی خۆڕاگری و سەربەخۆیی بۆ گیانی شەهیدی سەربڵندی گەلی کوردستان، پێشەوا قازی محەمەدی هەمیشە زیندوو دەنێرین، لە هەمان کاتدا بە توندی کردەوە نامرۆییەکانی ڕژێمی داگیرکاری ئێران و گشت دوژمنانی گەلی کوردستان، شەرمەزار و سەرکۆنە دەکەین.
1-بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
2-پارتی ناوەندی کوردستان
3-کڵپەی نیشتیمانی کوردستان
4-حزبی ڕزگاریی کوردستان
5-ڕێکخراوی پێشەنگی گەلی کوردستان
30-3-2022
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!