دار بەتەڕیی دەکرێ بە گۆچان.
گۆچان: لە کوردەواردا بەو داردەستە سەر چەماوەیە دەوترێت کە کەسانی پیر یان نابینا بۆ ڕێ ڕۆیشتن بەکاری دێنن، وەستایان و کارسازانی کورد، بەتەڕیی سەری دارەکە دەچەمێننەوە و دەیکەن بە گۆچان، پەندەکە واتە: مرۆڤ لە منداڵییەوە چ جۆرە پەروەردەیەکی وەرگرت، وا دەردەچێت.[1]