لە شاری کەربەلا و لەنێو هۆڵی حەی عەباس و بە بەشداری تیمی مواتای 55 یانەی ئێراق، یەکێتی ناوەندی مواتای ئێراق پاڵەوانێتی یانەکانی ئێراقی دەست پێکرد.
لەو پاڵەوانێتییەدا تیمی مواتای یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و دوایی ڕکابەرییە بەهێزەکان لە ماوەی دوو ڕۆژدا 11 یاریزانی تیمەکە گەیشتنیان بۆ قۆناغی پیێش کۆتایی مسۆگەر کرد لە کۆی 550 یاریزانی بەشداری یانەکان لە کێشە جیاوازەکاندا.
یاریزانانی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی پێش کۆتایی بریتین لە:
ئەلەند واحید - کێشی 26 کغم
محەمەد بەرزان - کێشی 28 کغم
ئاریاس سادق - کێشی 32 کغم
محەمەد شێروان - کێشی 38 کغم
باڵا فاخیر - کێشی 42 کغم
عەبدول ھادی ھێمن - کێشی 45 کغم
ئەلەند ڕەئوف - کێشی 51 کغم
ئەحمەد ئیسماعیل - کێشی 54 کغم
بڵند ھەڵۆ - کێشی 57 کغم
یاد زاھیر - کێشی 67 کغم
ئەحمەد سەنگەر - کێشی 71 کغم
[1]