ئاوێ کەندۆران، گۆشتی بەرخۆران، ماچی کیژۆران
لە ناوچەی #خۆشناوەتی# دا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئاوێ کەندۆران، گۆشتی بەرخۆران، ماچی کیژۆران) ، سێ شت بەتام و بەلەزەت و خۆشن، ئەوانیش: ئاوی شیوەرۆک و کەندۆرەی بچووکی ناو سۆرکان و شینکان ئاوێکی سازگار و شیرینە بۆ خواردنەوە، گۆشتی بەرخۆران ناسکە و کوڵانی ناوێت و کورد وتەنی بەلێو دەخورێت، ماچی کیژۆران (کیژۆڵان واتا ئەو کچۆڵانەی تازە دادەنێن بنی مەمکان و چواردە ساڵەن) ئەوە پێ هەڵوتنی خۆشناوەتییە بۆ ئاوی کەندۆران و گۆشتی بەرخۆران و ماچی کیژۆران.[1]