ناو: قازی
ناوی باوک: مستەفا عەلی
ڕۆژی کۆچی دوایی: #11-07-2023#
ساڵی لەدایکبوون: 1973
شوێنی کۆچی دوایی: چیای بەمۆ - باشووری کوردستان
$ژیاننامە$
قازی مستەفا عەلی، خەڵکی گوندی کانی پاشای ناوچەی بەمۆی سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە#، لە ڕۆژی 11-07-2023 بۆ کوژاندنەوەی ئاگری چیای بەمۆ لە سنووری نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان چووبووە ئەو ناوچەیە، و بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران گیانی لەدەست دا.
قازی مستەفا عەلی، زیاتر لە کیلۆمەترێک لەناو خاکی هەرێمی کوردستان بووە، پاش کوژرای تەرمەکەی لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیمام حسێنی شاری #کرماشان# گواستراوەتەوە.
دواجار تەرمی ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی #16-07-2023# لە کرماشانەوە بۆ هەڵەبجە گەڕێندرایەوە. [1]