هەرچەند سەیرکردنی فیلم و دراماکان بۆ پڕکردنەوەی کات، یاخود تێپەڕاندنی کات کارێکی باشە، بەڵام ئایا دەزانی زیادەڕۆییکردن لەم کارە زیانی هەیە؟
پسپۆڕان و توێژەرانی ئەمریکی لێکۆڵینەوەیەکی نوێیان سەبارەت بەو کەسانە کردووە، کە زۆر سەیری فیلم دەکەن و بۆیان دەرکەوتووە، سەیرکردنی فیلم پەیوەندیی بە تەمەنیشەوە هەیە، واتە ئەگەر تەمەنت لەنێوان 40 - 60 ساڵیدایە و ڕۆژانە بە بەردەوامی و سەیری تیڤی دەکەی، ئەگەری زۆرە لە قۆناغی بەساڵاچووییدا تووشی نەخۆشیی زەهایمەر ببیت.
بۆیە وا باشترە کاتەکانی ڕۆژانەت بەتەنیایی و دانیشتن بەڕێ نەکەی و چالاکیی فکری و جەستەییت هەبێ. [1]