#ئانۆ جەوهەر# وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ڕایگەیاند: هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگادار دەکەین کە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یاخود ئەمنی لە #فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر# و #فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی# نییە، و هیچ هێزێکی ئەمنی جووڵەی پێ نەکراوە بۆ فڕۆکەخانەکان، بەڵکو بە پێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێراقی، چەند کاتژمێرێک ئاسمان بە ڕووی فڕۆکەوانی ڕاگیرا.
=KTML_Bold=دەقی ڕوونکردنەوەکەی ئانۆ جەوهەر _ وەزیری گواستنەوە و گەیاندن:=KTML_End=
بۆ ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، هیچ کێشەیەکی تەکنیکی یاخود ئەمنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل (هەولێر) و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نییە، و هیچ هێزێکی ئەمنی جووڵەی پێ نەکراوە بۆ فڕۆکەخانەکان.
فڕۆکەخانەکانی کوردستان بە توانای تەواوەوە کار دەکەن.
بە پێی بڕیارێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنیی ئێراقی، چەند کاتژمێرێک ئاسمان بەرووی فڕۆکەوانی ڕاگیرا. [1]
ئانۆ جەوهەر
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن