بەگوێرەی زانیاریی پزیشکان و پسپۆڕان، باشترین و بەسوودترین خواردنەوە بۆ خانمانی دووگیان، بێگومان ئاوی درووست و پاکە، زۆربەی خواردنەوەکان هەڵگری ڕێژەیەکی زۆر شەکری ناسرووشتین، کە تەندرووستیی خانمانی دووگیان دەخاتە مەترسییەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پزیشکانی گۆڤاری تەندرووستیی (سێو)، خانمانی دووگیان پارێز بکەن لە خواردنەوەی شەربەتەکان کە هەڵگری شەکرن، چونکە خانمان لەم قۆناغەدا ئەگەری زۆرترە تووشی نەخۆشی شەکرەی دووگیانی ببن و باشترین خواردنەوە هەمان ئەو ئاوەیە، کە دەوڵەمەندە بە مەنگزیۆم، هەروەها خواردنەوەی ئاو بۆ خانمانی دووگیان زۆر پێوسیستە، چونکە لەم قۆناغەدا خانمان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە تووشی قەبزی دەبن و بە خواردنەوە ئاوی زۆر ئەم، کێشەیە چارەسەر دەکات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 416 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!