شەوان بنجێ گەرمە، هەرامەش بێ شەرمه
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (شەوان بنجێ گەرمە، هەرامەش بێ شەرمه) ، لە کوردەوارییدا ئیدیۆم لەسەر ئارەزووی سەرجێی لەگەڵ ژنان زۆرە و کوردیش زۆر شەرمنانە باسی نەکردووە بەڵام هەندێکی بە شێوازی میتافۆڕ و درکە خستۆتە ڕوو لەو ئیدیۆمەدا باس لە دۆخی زستانان دەکات چونکە گەرمی بن جێگە لە هاویناندا نییە، هەرامەش لەکلاسیکی کوردەواریدا مەلاکان بە (چووک) یان دەوت: هەرامە، هەندێجار نەفرەتجاڕ و دەعبا و کەرەستە و ...تاد ناویان دەبرد، هەر کاتێک بارودۆخی بۆ گونجا وەکوو نێرەکەرێ بەری دەداتەوە و لە بن سکی خۆی دەدات، ئەگەر تووشی کاڵان و دوابڕاو و خەپشە و دەعبای خۆی بێت ئیشی خۆی دەکات، هەر بۆ خۆشی و گاڵتە و گەپ لە خۆشناوەتیدا وتراوە: شەوان بنجێ گەرمە، هەرامەش بێ شەرمە.[1]