ئادار نەکات خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئادار نەکات خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ) ، لە #کۆیە# وتراوە: یەک لەئادارێ دوو لە نیسانێ، دەهێنێت موڵکی خۆراسانێ، ئەو ئیدیۆمە پەیوەندی بەشارەزایی و ئەزموونی کشتیار و وەرزێری کوردەوە هەیە سەبارەت بە دانەوێڵەی گەنم و جۆ، ئەو دەغڵ و دانەی چێنراوە لە مانگی ئاداردا ئەگەر بارانێکی باشی لێ بدات و بێ ئاو نەبێت و لە مانگی نیسانیش بەهەمان شێوە بارانی هەبێت و نەخۆشی لێی نەدات، ئەوا یەک چەنگی چێنراوی گەنم و جۆ یەک باری کەرێی بەرهەم دەدات، ئەو ڕاڤەیە لەو ئیدیۆمەی خۆشناوەتیدا بەو شێوەیە هاتووە: ئادار نەکات خەتەرێ، نیسان نەینی زەرەرێ، هەر چەنگی باری کەرێ. [1]