دەرێی بەرازی غەزرییە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: ( دەرێی بەرازی غەزرییە) ، بەراز ئاژەڵێکی خورت و بەهێزە ئەگەر لەشوێنێک بغەزری ئەوا خراپ ڕێ دەگرێت، لە ناوچەی دەشتەکییەکانی هەولێر بەکەسێکی کەلەڕەق و نەسەلمێن دەوترێت: دەرێی بەرازی غەزرییە. [1]