دەرێی فیله
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی فیلە) ، فیل گیانلەبەرێکی وشکانییە و کێشی نزیکەی دەیان تۆن دەبێت، بەرزییەکەی سێ بۆ چوار مەتر دەبێت، ڕۆژانە پێویستی بەدوو سەد کیلۆ زیاتر لە خۆراک و زیاتر لە 150لیتر ئاو دەخواتەوە بەدوو ساڵ ئینجا بێچووی دەبێت، بەهۆی گەورەیی تەنییەوە گران ڕێ دەکات هەموو ئەو خەسڵەتانەی وایکردووە لەدەشتی هەولێرێ بکرێتە ئیدیۆم و بەو کەسانەی قەبە و کەڵەش گەورە و زۆر خۆرن و گران دەڕۆن دەوترێت: دەرێی فیلە.[1]