پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ئێراق ناچێتە هاوپەیمانییەک،
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێدابێت.
پارتی دیموکراتی کوردستان بەرنامەی هەیە، لە بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، کار لەسەر ئەوە بکات، لە ڕێگەی بانگەشە بۆ خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر زۆرترین دەنگ کۆبکاتەوە.
پارتی ئەو پرسە دەکاتە درووشمی سەرەکی بانگەشەکانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و بەو هۆیەشەوە نایەوێت بچێتە هاوپەیمانییەک، کە یەکێتی نیشتمانی تێدا بێت.
پارتی لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ شاندی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان ئاشکرایانکردووە، هەر هاوپەیمانییەک لە
کەرکووککەرکووک و ناوچە دابڕێنراوەکان درووست بکرێت پارتی دەچێتە ناو ئەو هاوپەیمانییە، بە مەرجێک یەکێتی تێدا نەبێت.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 578 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!