لەم وەرزەدا ڕەنگە زیاتر گەشت بکەیت، لەگەڵ خواردنی ماڵەوە خواردنی دەرەوەش بخۆیت، کە ئەمەش ئەگەری هەیە ژەهراویت بکات، بەم ڕێنماییانە خۆت بپارێزە لە ژەهراویبوون بە خۆراک.
1. میوە و سەوزە بە باشی بشۆرەوە، بەتایبەتیی سەوزە، بە خوێ یان پاککەرەوەی تایبەتیی خۆراک خاوێنی بکەرەوە، دڵنیا بەرەوە لەوەی ئەو ئاوەی بەکاریدەهێنیت خاوێنە.
2. دووربکەوەرەوە لەو خۆراکانەی لە فرۆشتگاکان تیشکی خۆری بەردەکەوێت.
3. پێش ئەوەی هەر خواردنێکی دەرەوە بکڕیت، تەماشای ڕێکەوتی بەسەرچوونەکەی بکە.
4. خواردنی نەکوڵاو مەخۆ و بە خاوی هیچ جۆرە خۆراکێک مەخۆ، بەتایبەتی، هێلکە، گۆشت، مریشک.
5. هەوڵبدە بەرهەمە سپیاییەکان لەدەرەوە مەخۆ، بەتایبەت ئەگەر نەزانیت سەرچاوەی هێنانەکەی کوێیە.
6. میوەیەک مەکڕە توێکڵەکەی لێبوبێتەوە یان ڕوشابێت، چونکە بەکتریایەکی زۆر لە خۆی کۆئەکاتەوە.
7. خواردنی سەرشەقامەکان مەخۆ.
8. دەستەکانت بە باشی بشۆ پێش ئەوەی هەر خۆراکێک بخۆیت. [1]