ناونیشانی بابەت: بوژانەوەی دڵ!
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
لە سەرەتای شەستەکان دا، (حسین محەمەد ئەحمەد ، شەهید کامیل ئیبراهیم ، تۆفیق ی مام هیدایەت ، نووری عەلی عارەبانچی ، فاروق حسێن ، محەمەد مەحمود ، خالید ئەحمەد ، عەبدوڵڵا کەریم) لە گەڕەکی شەخسەکەی ئابڵاخ ، بووین بە هاوڕێ ی (شەهید ئەحمەد حەمە عەلی ئابڵاخی ، شەهید جەبار کەریم ، محەمەد مەردان ، ئەکرەم حسێن ، خالیدی مەلا عەبدوڵڵا ، سابیرە ڕەش ، نەجمەدین ی خەتات ........) لە گەڕەکی پیر شێخ و ئابڵاخ.
ئەوسا لە پشت خانووە قوڕەکانی گەڕەکی شەخسەکەی ئابڵاخ ، چۆڵەوانی بوو ، تا (زەرگەتە و کانی کوردە و کانی سپیکە ، کانی بەردینە) هەمووی دەغڵو دان بوو.
ئەو سەردە مە خاڵی پشکنینی شاری #سلێمانی# و ویستگەی ئامانەکە ی #سەرچنار#- بەردەرکی سەرا ، لەسەر شەقامی سالم ، لە لای ویستگەی کارەباکە ی شار بوو ، بەرانبەر یانەی ئەندازیارانی ئێستا.
ئێمە ڕۆژانە ئەو کرێکارانەی ئابڵاخمان دەبینی ، بە شان قۆڵ و بازوی خۆیان و بە بێڵ و چەکوش ، خەریکی دەرهێنانی بەرد بوون ، لە کانە بەردەکانی (گردی ئەندازیاران و ڕەعایە شەباب وزنجیرە گردەکان) ی شاری جوانی ئێستا.
ئەوسا هەموومان پێکەوە یاری و شەڕە گەڕەکمان دەکرد و ئاشتیش دەبووینەوە ، ئەوەندە بزێو وقیرسچمە بووین ، پێکەوە هەموو گردەکانی دەوری گەڕەک دە گەڕاین .
ڕۆژانی چوار شەموان و هەینی ، لە کاتی سەیران و زیارەتی خەڵکی شار بۆ نزا لە شەخسەکەی ئابڵاخ ، ئێمە کاتەکانمان بە ڕاوە ماسی و سەرەمێکوتە و مەلەی گۆمە کەی بەردەم دوو کانییەکە بەڕێ دەکرد.
ئاوی هەردوو کانییەکەی سەرووی شەخسەکە ، لەو گۆمە وە و بە دوو چەم دا، بە خوار شەخسەکەدا ، تێ دەپەڕی بۆ ناو بێستانی ئابڵاخییەکان .
لە وسەردەمانەدا ، لەگەڵ محەمەدی مەردان، لە یاری دووگۆڵی گەڕ ەکا و گەڕەک ولە تیپی تۆپی پێ ی هونەر و چەند بۆنەیەک دا ، بووین بە هاوڕێ ، لە زۆر ڕاوبۆچن دا ، لەیەک نزیک بووین .
محمەد مەردان لە هەموو هەڵسوکەوت و هەڵوێستەکانی دا ، بەهای جوانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی و هاوڕێی ڕۆژانی تەنگانە بوو ، نموونەی شکۆی ڕاستگۆ یی و ئەدەب و ڕێز و و ەفا و ئەمەک بوو .
لە ساڵی 1977 دا ، محەمەدم لە بەردەم پەڕتووکخانەی شانۆ لە شەقامی کاوە بینی ، سەرقاڵی کڕینی پەڕتووک بوو ، زۆرم پێ خۆش بوو ، وەک هاوڕییەک پێم وت:
-زۆرم پێ خۆشە ، ماوەیەکە ، بوویت بە هاوڕێ ی ڕۆژنامە و گۆڤار و پەڕتووک ، ئەم هاوڕێ یانەت ، وەک خۆت بەوەفان ، ڕۆژێ لە ڕۆژان ، دەستبەرداریان نەبیت .
=KTML_Bold=دوای ئەنفال=KTML_End=
لە پایزی 1989 محەمەدی مەردان ، لە خانوویەکی کرێ ، لە گەڕەکی چوارباخ لە ناوشاری سلێمانی دا دەژیا ، بە چاونەترسی خۆی ، ئەو خانووەی کردبوو، بە حەشارگەی ئەو پارتیزانانەی لە شارباژێر وسەرسنوورە وە ، بە نهێنی خۆیان دەکرد بە شاردا:
( جەلال سیرەمیرگی ، سەلاح لیوا عەشرین ، وەستا جەمال ، شەهید خاڵە بەکر، هاوڕێ نووری ، ڕزگارکەریم باقی ، دلاوەر عوسمان ، عادل #کەرکووک#ی ، بیستون ، وەستا عەبدول ، جەزا پوشێنی ، ڕزگار حاجی کەریم ، شەهید عوسمان بڕنەو ، شەهید کاوە کەڵۆز ، سمایلی بەتالیونی 7 ، شەهید ئاکۆ کەرکووکی ، شەهید هیوا مام فەتاح ، شەهید سالار ) .
محەمەدی مەردان و سروەخانی هاوسەری ، خواردن و هەموو پێویستییەکیان بۆ دابین دەکردن ، محەمەد بە پاسە پۆلۆنیەکەی ، ئەو پارتیزانانەی
لەم ماڵەوە دەبرد بۆ ئەو ماڵ و لەم گەڕەکەوە دە یگواستنەوە بۆ ئەو گەڕەک .
سروەخان چەندان جار کڵا شینکۆف و دەمانچەو نارنجۆک و تاقمی فیشەکدانی پارتیزانەکانی لەژێر عەباکەیەوە ، لە خۆی دەبەست و دەیگەیاندە شوێنی دیاری کراو.
=KTML_Bold=کرانەوەی سنگ=KTML_End=
لە سەعات 8 و 30 ی بەیانی ، 23/ 5 / 2023 لەگەڵ بەختیاری مەلا عیزەت و خالید ی مەلا عەبدوڵڵا ڕوومان کردە ، نەخۆشخانەی بوژانەوەی دڵ ، لە پرسگەکە ، بواریان پێ دام ، ڕووم کردە ژوورەکەی محەمەد مەردان ، لە نهۆمی خوارەوە ، لەگەڵ محەمەد باوەشمان کرد بە یەکدا ، وەک جاران بە ، ئیرادەی پۆڵاین ، بە ورەیەکی باڵا و بە ئەدەب و ڕێزەوە دەدوا ، بە ڕوە خۆشە کەی و بە نوکتە حازر بە دەستەکانی هەموومانی خستە پێکەنین .
لەو کاتەدا دکتۆرە کەی گەیشتە لای وچەند پرسیارێکی لێ کرد و لەوەڵام دا وتی:
-دوو جار نەشتەرگەریم بۆ کراوە ، شەکرەم هەیە ، ئێستا و هەموو کاتێ ئاسایم ، ئامادەم بۆ نەشتەرگەری کرانەوەی سنگ و دڵ .
لەو ساتەدا محەمەد هەردوو دەستی بەرز کردوە و ماڵ ئاوایی لێ کردین، لەگەڵ دکتۆرەکەدا خۆیان کرد بەهۆڵی نەشتەر گەری دا .
منیش لە قادرمەکانی نهۆمی خورەوە ، بەرە نهۆمی سەرەوە هەنگاوم نا ، ئەو ڕۆژەم هاتەوە یاد:
ئێوارەیەکی زستانی 1990 بوو ، بە ڕێکەوت محەمەدی مەردانم ، لە شەقامی کاوە بینی ، بەهەمان هەست و پەرۆشی و هەستی جوانی هاوڕێیەتی جارانەوە وتی:
-دەمێکە دەمەوێت بتبینم ، ئەو نوسینانەم دەوێت ، لە بڵاو کراوەکانی شاخ و لە گۆڤاری نووسەرانی شاخ بڵاوت کردوەتەوە!
ئەو نەیدەزانی چەند ڕۆژێک لەمەوەو بەر ، لە شعبەی 5 ی زیندانی ئیستیخباراتی گشتی کازمیە ی بەغداد و لە زیندانی ژمارە یەکی معسکر ڕەشید ی بەغداد و لە زیندانی داخراوی مەرگی ئەبوغرێب ئازاد کراوم ، نەیدەزانی لیستی ناوی من و 400زیندانی تر برابووە بەردەم سەدام حسێن ، لە بری ئەوەی ئیمزای گولە باران کردنمان بکات ، بە مکرمەیەک ، ئازادی کردوین وپێ یان وتین:
-ئێوە لەژێر چاودێری دان، گەر ئەمجارە دەسگیر بکرێن ، گولە باران دەکرێن .
لە کاتەدا بەختیاری هاوڕێ م بانگی کردم.
-ئەمجا زانیم ، لە ئەبوغرێب نیم ، لە بوژانەوەی دڵم. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە=KTML_End=