ناونیشانی بابەت: کورد لە لۆزان سڕایەوە
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
دوای تێک شکانی ئیمپراتۆری عوسمانی ، لە جەنگی یەکەمی جیهانی لە 1914-1918 ، دوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا ، بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتورک.
لە 24 -07- 1923 کۆنگرەی لۆزان ، لەنێوان ( بەریتانیا ، فەرەنسا ، ئیتاڵیا ، ژاپۆن ، یۆنان ، ڕۆمانیا ، سربیا و کرواتیا ، سلۆنیا ، تورکیا ) و ( کۆماری تورکیا ) ، لە کۆشکی (ڕوومین )ی شاری لۆزان ی سویسرا سازکرا .
مستەفا کەمال بە هەموو توانایەوە ، دژایەتی پەیماننامەی سیڤەر**ی کرد ، ڕووسەکان پشتیوانی مستەفا کەمال یان کرد ، بەریتانیا پلانی خۆی هەبوو ، دەیویست بەشی باکووری کوردستان لە تورکیا جیا بکاتەوە ، ویلایەتی موسڵ بخاتە سەر ئەو دەوڵەتە کوردییەی لەژێر کۆنترۆڵ و سەرپەرشتی خۆی دا بێ .
بەڵام لەناو هاوکێشەکان دا بۆی دەرکەوت، پلانەکانی سەرکەوتونابێت ، لەگەڵ فەرەنسا ، سیناریۆکانی مستەفا کەمال یان جێبەجێ کرد ، پشتیان لە کورد کرد وخستیانە پەراوێزەوە ، بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ بلکێنن بە ئێراقەوە .
ئیتاڵیا و فەرەنسا بەشداری پەیمانی سیڤەریان کردبوو ، بۆ چەند مافێکیکی دیاری کراو ، لەگەڵ مستەفا کەمال ڕێکەوتن .
سەرۆک وەزیرانی یۆنان ، لاپەڕەیەکی نوێ ی، لەگەڵ کۆماری تورکیا هەڵدایەوە و پەیڕەوی سیاسەتی ئاشتی کرد .
ئەرمەنییەکان سڵیان لە سیڤەرە و درووستکردنی دەوڵەتی کورد دەکردووە ، سیڤەریان بە دژایەتی ئەو بەڵینانە دەزانی پێ یان درابوو ، دژی سیڤەروەستانەوە :
مستەفا کەمال کۆنترۆڵی عەقڵی سەرکردە لاوەزاکانی کوردی کردبوو ، بە پلان و بەرنامە و نەخشەیەکی چڕ وپڕ ، لە سیناریۆیەکدا ، وەفدێکی بە سەرۆکایەتی (عیسمەت ئینۆ نۆ ) و دوو کورد ( عارف محەمەد برنجی زادە) و (زولفی بەگزادە )وەک نوێنەری کورد ، نارد بۆ کۆنگرەی لۆزان ، هەردوو نوێنەرەکەی کورد ، لەناو کۆنگرەدا وتیان :
-ئێمە پەیماننامەی سیڤەرمان ناوێت ، پەیماننامەی لۆزانمان قبوڵە .
حەسەن خەیری لە پەڕڵەمانی ئەنقەرە بە جلی کوردییەوە، ، بە بەردەوامی بە بێ تەل ، بروسکەی بۆ کۆنگرەی لۆزانی دەکرد:
-ئێمە بەندەکانی سیڤەرمان ناوێت ، پەیماننامەی لۆزانمان دەوێت ، سوڵتان واحیدالدین –مان ناوێت ، مستەفا کەمال –مان دەوێت ، خەلافەتی عوسمانیمان ناوێت ، دەوڵەتی تورکیامان دەوێت ، شەریعەتمان ناوێت ، دەستوورێکی عیلمانی مان دەوێت .
لە پەیماننامەی لۆزان دا ، ئەم مادانە مۆر کرا :
*لە مادەی ( سی وحەوت) دا ، حکومەتی تورکیا، مافی دەرکردنی هەر بڕیارێکی هەبێت ، لەگەڵ بڕیار و بەرژەوەند ییەکانی دا نەگونجێ .
*لە مادەی (سی و هەشت )دا ، حکومەتی تورکیا ، بەڵێن بە دانیشتووانی تورکیا دەدات ، بەرگری لە (ماف وموڵک و سامان و ئازادی ) ژیانی هاووڵاتییانی تورکیا ، بە بێ جیاوازی (ڕەگەز و زمان و ئایین ) بکات
*لە مادەی (سی ونۆ) دا .حکومەتی تورکیا ، نابێت ڕێگری لە هیچ کەس بکات ، مل کەچی سەروەری تورکیا بێت ، هاووڵاتییانی تورکیا دەتوانێت بەشداری هەموو چالاکییەکی ( سیاسیی وبازرگانی و ڕۆژنامەوانی و چاپەمەنی) بکەن .
مستەفا کەمال ئەتاتورک و زلهێزەکانی دنیا ونوێنەرانی کورد لەناو سیناریۆی لۆزان دا ، پەیماننامەی سیڤەریان هەڵوەشاندوە ، باسی کورد یان ، لەسەر نەخشەی نیشتمانەکەی دا نەکرد ، کورد و نیشتمانەکەیان لە کۆنگرەی لۆزان بە جۆرێک سڕییەوە ، کوردیان وەک کەمینەیەکی بچووکیش لە تورکیا دانەنا .
ئەنجام
* لە 1923مستەفا کەمال ئەتاتورک لەسیناریۆی لۆزان دا ، بە هاوکاری دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا و سەرکردە دەستەمۆ و لاوازەکانی کورد، بەندەکانی ( 62 ، 63، 64 )ی مافی چارەنووسی کورد و پەیماننامەی سیڤەر ، لە کۆنگرەی لۆزان سڕییەوە.
* لە 24 / 7 / 1923 تا 24 / 7 / 2023 ، 100ساڵ بەسەر لۆزان دا تێ دەپەڕێ ، کورد بە بەردەوامی لە (باکوور و ڕۆژاوا و باشوور و ڕۆژهەڵات )ی کوردستان ، لە لایەن دەوڵەتی ( تورکیا و سووریا و ئێراق و ئیران ) جینۆساید دەکرێت .
ئێستا لە 2023، زلهێزەکانی دنیا و ئۆردگان و هەندێک لە سەرکردە لاوازو دەستەمۆکانی کورد ، سەردانی ئارامگای مستەفا کەمال ئەتاتورک دەکەن ، دژایەتی سەرکەوتن و چالاکی پارتیزانەکانی ( باکوور و ڕۆژاوا ) ی کوردستان دەکەن ، بە شانازییەوە سەردانی ئۆردگان دەکەن وپیرۆزبای پلان و نەخشەی ستراتیژیی جینۆسایدی کورد لە ( باکوور و ڕۆژاواو باشوورورۆژهەڵات )ی کوردستانی لێ دەکەن .
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود
سەرچاوە و پەراوێز:
1-پەیمانی لۆزان - ویکیپیدیا ئینسکلۆپیدیا، ئینا یکڵۆپیدیا
2-وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە :سەلام ناوخۆش . خوێندنەوەی :مەسعود عەبدولخالق ، بەندەکانی کۆنگرەی سیڤەر و خوێندنەوەیەکی تر ، چاپی سییەم ، جاپخانەی منارە –هەولێر .ل58-59.
3-ئاشتی گەرمیانی .ئەگەر چی 100ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزان تێ دەپەڕی ودەپرسین ئایا لۆزان باسی کوردی کردووە ؟ REWEND.org
*مستەفا کەمال ئەتاتورک لە سیناریۆی یەکەمی دا ، بەتەواوی سیڤەرو کورد و ئەستەمبول ی کوژانەوە، لە سیناریۆی دووەم دا ، سەرکردە کانی کورد (حەسەن خەیری و برنجی زادەو زولفی بەکزاد )ی دەسگیر کرد ، بە تۆمەتی (جوداخوازی ) و لە بەرکردنی جلی کوردی ، پێشێل کردنی یاسا، ڕووبەڕووی دادگای کردنەوە ، (سائب پاشا)سەرۆکی دادگا ، بە بڕیاری دادگا ، هەرسێکیان گولە باران کران .
هەرسێکیان پێش گولە بارانەکە وتیان :
-ئێمە هەڵەی گەورەمان کرد ، ڕۆڵمان هەبوو لە تێک شکانی کورد، لەسەر ڕێگەی ئامەد بە خاکمان بسپێرن ، لەسەر کێلی گۆڕەکەمان بنووسن گەر هەرکوردێ بەلامان دا تێپەڕی ، بەردێکمان تێ بگرێت لە بەر ئەوەی ئێمە خیانەتمان بە کورد و کردووە . وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە :سەلام ناوخۆش . خوێندنەوەی :مەسعود عەبدولخالق ، بەندەکانی کۆنگرەی سیڤەر و خوێندنەوەیەکی تر ، چاپی سییەم ، جاپخانەی منارە –هەولێر .ل58-59.
** دوای کۆتایی جەنگی یەکەمی جیهان ، لە 10ی ئابی 1920پەیماننامەی سیڤەر ، پەیمانی ئاشتی بوو ، لەنێوان دەوڵەتانی زلهێز ی براوەی جەنگ (فەرەنساو بەریتانیا و ئیتاڵیا و ژاپۆن و هاوپەیمانان و دەوڵەتی عوسمانی لە شاری سیڤەری فەرەنسا مۆر کرا ، بەندی ( 62 ، 63 ، 64 )ئاماژە بۆ مافی چارەنووسی کورد لە نیشتمانەکەیدا دەکرد ، پلان و نەخشەی ستراتیجی بەریتانیا بە جۆرێک بوو ، ، باکووری کوردستان لە تورکیا جیا بکاتەوە و ویلایەتی موسڵ بخاتە، سەر ئەو دەوڵەتە کوردەی کەنیازی بوو ، لەژێر کۆنترۆڵ و سەرپەرشتی خۆی دا درووستی بکات. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بە هیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=