ناونیشانی پەرتووک: جووڵانەوەی خەلیل خۆشەوی
نووسەر: د. #بژار عوسمان ئەحمەد# و م. #ڕۆژ عەبدوڵڵا عادل#
زمان: کوردی
ساڵی بڵاوکردنەوە: 2023
=KTML_Bold=ڕانانی پەڕتووک=KTML_End=
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی بەڵگەنامەیی تایبەت بە سەرکردە خەلیل خۆشەوییە کە بە شێوەی بابەت ڕێکخراوە، لە پێشەکییەک و چەند بابەتێک و پاشکۆکان پێکهاتووە.
بابەتەکانی ئەم پەرتووکە لە ڕەچەڵەکی بنەماڵەی خەلیل خۆشەوی و پەیوەندییان لەگەڵ شێخانی بارزان، ڕۆڵی خەلیل خۆشەوی لە جووڵانەوەی شێخ ئەحمەدی بارزاندا، سەرهەڵدانی بزووتنەوەکەی خەلیل خۆشەوی، کاری هەواڵگریی حکومەتی ئێراق بەسەر چالاکییەکانی خەلیل خۆشەوی، هەڵوێستی حکومەتی ئێراقی بەرانبەر خانەوەادەی شێخانی بارزان لە ڕۆژگاری بزووتنەوەی خەلیل خۆشەویدا، پێکدادانی نێوان هێزەکانی پۆلیس و لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی، دامەزراندنی پۆلیسی نانیزامی و پێشنیازی چەکدارکردنی محەمەدئاغای مێرگەسۆری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی جووڵانەوەکەی خەلیل خۆشەوی، هەماهەنگیی نێوان حکومەتی تورکیا و ئێراق لە دژی خەلیل خۆشەوی و لایەنگرانی، ڕاگەیاندنی حوکمی عورفی، پەنابردنی خەلیل خۆشەوی بۆ خاکی ئێران، مەرجەکانی موتەسەریفی موسڵ و قایمقایمی زێبار بۆ بارزانییەکان، دانووستانی خۆبەدەستەوەدان لەنێوان خەلیل خۆشەوی و حکومەتی ئێراقیدا، چوونی خەلیل خۆشەوی بۆ ناوچەی هۆزی ڕێکانییەکان و کوژرانی، چارەنووسی لایەنگرانی خەلیل خۆشەوی و سەرکردە عەبدوڵڵا کرکەمۆیی لە دوای نەمانی خەلیل خۆشەوی، پێکدێت. [1]