ناونیشانی بابەت: هەڵوێستێکی باڵا
ئامادەکردن: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
بۆ یادی ڕابەری پەروەردەی #سلێمانی# ، (مامۆستا محەمەدی حاجی ڕەزای ڕەباتی) .
سەعات 8ی بەیانی پایزی 1979 بوو ، محەمەدی حاجی ڕەزای ڕەباتی لە ماڵی خۆیانەوە لە گەڕەکی برایم پاشاوە، گەیشتە بەردەم دوکانەکەی ، لە تەنیشت ئوتێل مەولەوی لەسەرشەقامی گۆران ، لەو کاتەدا کلیلەکەی لە گیرفانی دەرهێنا، قفڵی دەرابەی دوکانەکەی بکاتەوە.
یەکێک لە و چەند چەکدارانەی لە و ئوتۆمۆبیلەی نزیک دوکانەکەی وەستابوو، بەرەو ڕووی هات و پێ ی وت :
-دوکانەکەت مەکەرەوە ، بەێوەبەری ئەمنی سلێمانی ، ئێمەی ناردوە بە شوێنتا و دوای تۆی کردووە .
مامۆستا محەمەد پێ ی وتین :
-با تەلەفونێک بۆ ماڵەوە بکەم .
وتی :
-پێویست بە تەلەفون ناکات ، ئێستا بەڕێوەبەر چاوەڕوانی تۆیە .
محەمەدفەرەج مستەفا ، هاوڕێ ی بەوەفای تەمەنی مامۆستا محەمەد ، هەموو بەیانییەک پێش ئەوەی ڕووبکاتە سەرکارەکەی ، لە ئیدارە محلی سلێمانی، سەردانی مامۆستا محەمەدی دەکرد ، ئەو بەیانییە کە دەگاتە بەردەم دوکانەکە ، بەلایەوە سەیرە بوو ، نە دوکانە کە کراوەتەوە و نە مامۆستا محەمەد دیارە ، تەلەفونی بۆ ماڵی مامۆستا محەمەد د کرد و هەواڵی پرسی :
کافیە خانی هاوسەری مامۆستا محەمەد وەڵامی دایەوە :
-محەمەد زۆر باشە ، چووە بۆ دوکان.
محەمەد فەرەج مستەفا کەوتە گومانەوە ، هەواڵی دیار نەمانی مامۆستا محەمەدی بە تەلەفون گەیاند بە ( وەستا ئەسعەد ڕەباتی وەستا سالح نوری ڕەباتی و ئەنوەری حاجی ڕەزاو هاوڕێکانی) ، ئەوانیش بۆ هەواڵ پرسینی ڕوویان کردە :
( بەشی فریاکەوتنی تەندروستی سلێمانی و بەشی دادوەری پزیشکی سلێمانی و بەندیخانەی سەرەوەی سلیمانی و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ) ، هیچ سۆراخێکیان نەکرد .
هەموویان لە محەلەکەی وەستا سالح نوری ڕەباتی بەرامبەر ئۆرزدی باک کۆبوونەوە و پێکەوە ڕوویان کردە ، ماڵی مامۆستا محەمەدی حاجی ڕەزا .
نیوەڕۆکەی ئارام ی کوڕی مامۆستا محەمەد لە قوتابخانە وە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، ئەو هەموو ئۆتۆمۆبیل و قەرەباڵغیە بینی سەری سووڕما ، ڕووی پرسیارلە دایکی کرد :
-ئەوە چی بووە ؟
-هیچ ڕووی نەداوە .
لەو کاتەدا هەموویان ، لەبارێکی دەروونی و دوودڵی گومان وچاوەڕوانی دابوون ، ، لە ناکاو ئوتۆمۆبیلیک چەکدار گەیشتە بەردەرگا ، مامۆستا محەمەد خۆی بە ژوورا کرد ، هەموویان بە تێڕامانەوە ، ڕووی پرسیاریان لێ کرد :
بە هێمنییەکەی خۆیەوە پێ ی وتن:
-بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی ڕایسپاردم و پێی ڕاگەیاندم :
-ئێمە زانیاری تەواومان لەسەر تۆ پێ گەیشتوە ، مامۆستایەکی پەروەردەیی دیاری شاریت ، کەسێتیەکی خۆشەویستی خەڵکی سلیمانیت ، لە بەغدادوە بڕیارمان بۆ هاتووە ، یەکێک لەو کەسانە هەڵبژێرین ، بیکەین بەوەزیری پەروەردە ، ئێمە دوا لە تۆ دەکەین ، پێشنیارەکەمان قبوڵ بکە .
لەو کات و شوێنەدا ، مامۆستا محەمەد ، بروسکە ئاسا ، بیری لەوە دەکردەوە :
( ئەو پلەو پایە وپۆستە ، لە گەڵ هەڵوێستی ویستگە جیا جیاکانی تەمەنی ئەو لە ( سەنگاو قەرەداخ و سلیمانی) دا ناگونجێ ، ئەو پێشنیارو دوایانە ، لای ئەوهیچ بەهایەکی نەتەوەیی و نیشتمانی نییە ، دوای تاوێک بێ دەنگی وبە تێرامانێکی قوڵەوە وتی :
سوپاسی ئێوە دەکەم ، من مامۆستایەکی خانەنشینی بێ لایەنم ، ئەو پۆستە لە گەڵ تەمەنی مندا ناگونجێ.
بەڕێوەبەری ئەمنی سلێمانی ، بۆ ئەوەی ڕازی بکات، بە بەردەوامی قسەی بۆدە کرد.
بەڵام ئەو لە منداڵییەوە پەروەردەی بەهای جوانی کەسێتی حاجی ڕەزای باوکی بوو، لە هەموو تەمەنیا خاوەنی هەڵوێستی لۆژیکانەو وکەسایەتیەکی نمونەیی شارەکەی بوو ، دەیزانی قبوڵ کردنی ئەو پایە و پۆستە، لە وکات و شوینەدا ، هەموو بەهایەکی پەروەردەیی خۆی و پەروەردەی شارەکەی دەسڕێتەوە.
بە ئیرادەیەکی لۆژیکانەوە ، داواکەی (ئەمنی سلێمانی و ئەمنی بەغداد و پۆستی وەزیری پەروەردە) ی لە هەڵوێستێکی باڵا ی شکۆی نیشتمانی دا ڕەت کردەوە .
عەبدوڵلا کەریم مەحمود
سەرچاوە : ئەم زانیاریانەم لە ( ئارام محەمەد حاجی ڕەزای ڕەباتی) یەوە پێ گەیشتووە.
زانیاریاکانم لە ئارام محەمەدی حاجی ڕەزای ڕەباتی وە پێ گەیشتووە. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بە هیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=