#جەمال کۆچەر# سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو:
لە ڕێکەوتی #19-07-2023# دانیشتنێکی تایبەتم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەبووە و لەو دانیشتنەدا پرسیارم لە محەمەد شیاع سوودانی کرد کە بۆچی لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی ئێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش نانێریت، لە وەڵامدا سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی: حکومەتی هەرێم قبووڵی نییە لە 18ی هەموو مانگێک لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی ئێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بخەمە سەر هەژماری فەرمانبەران وەک فەرمانبەرانی ئێراق. سەرۆک وەزیرانی ئێراق وتی هەرێم داوای کردووە بودجەی هەرێم بە یەک پاکێج مانگانە بنێرن بۆ هەرێم و دواتر حکومەتی هەرێم خۆی پارەکە دابەش دەکات. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 625 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!