پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 01
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامیە)، ساڵی 1977
20-06-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کوردەکان تۆپ و بۆمببارانی دوژمنیش نایانترسێنێت
19-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,504
وێنە 104,717
پەرتووک PDF 19,271
فایلی پەیوەندیدار 97,552
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
ژیاننامە
ڕووناک فەرەج ڕەحیم
ژیاننامە
بەرزانی قالەی خەڵوز
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
پێشمەرگە یەکناگرێتەوە، هێزی یەکگرتوو دروستبکەن
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشمەرگە یەکناگرێتەوە، هێزی یەکگرتوو دروستبکەن

پێشمەرگە یەکناگرێتەوە، هێزی یەکگرتوو دروستبکەن
ناونیشان: پێشمەرگە یەکناگرێتەوە، هێزی یەکگرتوو درووستبکەن
نووسەر: #عارف قوربانی#
ڕۆژی دەرچوون: #26-07-2023#
چەند ڕۆژێکە ناکۆکی و ململانێکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر میکانیزم و شێوازەکانی پڕۆسەی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی هێزی پێشمەرگە گەیشتووەتە ئاستێک کورد واتەنی خەریکە (ریسەکە ببێتەوە بە خوری) . ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە کەناڵەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستان بەچڕی باسی ئەوە دەکرێت گوایە ئەمریکا و هاوپەیمانەکان کە چەند ساڵێکە لە هەوڵی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستاندان، نیگەرانییان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی هەڕەشەی ئەوەیان کردبێت کە کۆمەک و هاوکارییەکانیان ڕادەگرن ئەگەر لە ماوەیەکی کوورتی دیاریکراودا، هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان یەکنەخرێنەوە.
هەرچەندە هیچ ڕاگەیێندراوێکی فەرمی نە لەلایەن هاوپەیمانەکان و نە لە هیچ ناوەندێکی هەرێمی کوردستانەوە بڵاونەکراوەتەوە، ئەوە بسەلمێنێ کە درێژەپێدانی کۆمەک و هاوکاریی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی نێو هاوپەیمانی بەسترابێتە ئەو مەرجەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی دزەپێکراوی دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان، نیگەرانن لەوەی هێزی چەکدار لەژێر هەژموون و فەرمانی کارەکتەرەکانی دەرەوەی جومگەی حوکمڕانیدان. نیگەرانن لەوەی پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگە بەباشی بەڕێوەناچێت. هەوڵەکانی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی دەرەوەی #وەزارەتی پێشمەرگە# و بەستنەوەیان بە وەزارەتەوە، هەر دەستی دەستییان پێدەکرێت.
ئەوەی لێرەدا گرنگە ڕاستی و ناڕاستی ئەوە نییە کە ئایا هاوپەیمانەکان هەڕەشەی بڕینی هاوکارییەکانیان کردووە، یاخود نا. ئەوەی پێویستە وەک ڕاستییەک لێی تێبگەین ئەوەیە نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا ناتوانرێت ئومێد لەسەر ئەوە بوونیادبنرێت بەهیچ میکانزمێک ئەم دوو هێزە چەکدارە یەکبخرێن. هۆکارەکانیشی یەک و دووان نین، تا چارەسەربکرێن. هەر لە بنەڕەتەوە بوونیادی ئەم دوو هێزە لەسەر بنەمای دوو ستراکچەری جیاواز و دژ بەیەک درووستکراون. نە دەتوانرێت هەلومەرجی خۆی و بابەتی درووستبکرێت بۆ خۆشکردنی زەمینەی یەکخستنیان، نە هەردوو هێزی سیاسیی خاوەن ئەم دوو هێزە چەکدارەش متمانەی ئەوەیان بەیەک بۆ درووست دەبێت تا دەستبەرداری چەکەکانیان بن. نە کوردستانیش وا بەئاسانی دەبێت بەخاوەن دامەزراوەی دەستووریی و یاسایی هێندە بەهێز کە بتوانێت ڕێگری لە بوونی چەک بکات لەدەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی.
ئەزموونی ڕابردووش ئەوەی سەلماندووە کە لە باشترین هەلومەرجەکانی دوای ڕاپەڕین و درووستکردنی بناخەی حوکمڕانی خۆبەخۆی کورد، هەروەها لە دوای کەوتنی سەدام و ئەو بارودۆخە زێڕینەی لە ئێراق بۆ کورد درووستبوو. لە هەردوو ئەم قۆناخانەدا هەوڵی زۆر دران و توانای زۆر لەو پێناوەدا خەرجکران بۆ ئەوەی هێزی چەکداری هەردوو حیزبەکە بکرێن بەهێزێک سەر بە دامەزراوە شەرعی و دەستوورییەکانی حوکمڕانی کوردی بن، بەڵام سەرئەنجام بێئەنجام بوون.
لەگەڵ هۆکارە بابەتی و ناوخۆییەکان، دەبێ ئەو ڕاستییەش بگوترێت بەهۆی ئەوەی ناکۆکی و ململانێی ناوخۆیی بووەتە هۆکار بۆ دابەشبوونی کورد بەسەر جەمسەرە هەرێمایەتییەکاندا، بە ئەندازەیەک گرێدراوی تەرەفە دەرەکییەکان بوون، بڕیاری یەکلاکەرەوە لەدەستی خۆیاندا نەماوە. بەتایبەت بۆ پرس و بابەتێکی هەستیار و چارەنووسسازی وەک درووستکردنی هێزێکی نیشتمانی بۆ کوردستان، مەحاڵە بهێڵدرێت هەنگاوەکان بەئاڕاستەیەکی درووستدا بڕۆن.
لەخۆڕا نییە ئەوکاتانەی مەترسی و هەڕەشەکان لەسەر کوردستان زیاتربن، لەبری ئەوەی هێزە سەرەکییەکان یەک هەڵوێست و یەکگرتووبن، ئەو ساتانە زیاتر بەرۆکی یەکدی دەگرن. ئێستاش کە بەرۆژی ڕووناک و بەبەرچاوی خودا و خەڵکەوە پیلان لە کورد دەگێڕدرێ، مەترسی و هەڕەشەکان گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی ئەوەی بەدەستهێندراوە لەناو ببرێت، لەم چرکەساتە هەستیارەدا ناکۆکییە ناوخۆییەکان قوڵتر دەکرێنەوە، لەم چرکەساتەدا ململانێکان دەبرێنە ناو هێزی پێشمەرگە و مەترسی ئەوە دەکرێت هاوشێوەی ساڵی 1994 هەیکەلەی هێزی یەکگرتووی پێشمەرگە هەڵبوەشێندرێتەوە. باوەڕم وایە هاوپەیمانەکانیش لەخۆمان باشتر لەم ڕاستییە تێگەیشتوون. دەشزانن بێدەربەستی و هەستنەکردن بە بەرپرسیارییەتیی گشتی لە ناوەندەکانی بڕیاری هێزە سیاسییەکان لەچی ئاستێکدایە. بۆیە ئەگەر مانەوەیان لە پشتی کوردستان و درێژەدان بە کۆمەکیان بۆ کورد ببەستایەتە مەرجی یەکڕیزیی کوردەوە، لەمێژبوو بەجێیان هێشتبووین.
ئەوان سیاسەت بۆ خۆیان دەکەن، تا کوێ پێویستبوو لەگەڵمان بەردەوام دەبن و کە بەرژەوەندییان لەوەدابوو جێمان بهێڵن، ڕێگەی گەڕانەوەیان ئاسانە. خۆ ئەگەر هێشتا لەو ڕاستییە تێنەگەیشتوون، دەبێ حاڵی بکرێن پێویست ناکات ڕەنجی خۆیان بەبا بدەن. ئەوان ئەگەر مەبەستیانە کوردستان هێزێکی نیشتمانی هەبێت لەدەرەوەی هێزی حیزبی، هەر بەو چەک و کۆمەکە داراییەی پێشکەشی دەکەن دەتوانن هێزی چەکداری سێیەم درووست بکەن کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێت، بەڵام هاوپەیمانان و ئەمریکاش ئەوەی تا ئێستا کردوویانە هەر ئاویان کردووەتە ئاشی بەهێزکردنی ئەو دوو هێزە چەکدارەی پارتی و یەکێتییەوە.
هاوپەیمانان و لە سەروی هەموویانەوە ئەمریکا، ئەگەر مەبەستیان بووایە هێزێکی یەکگرتوو یان هێزێک درووستبکەن هەژموونی حیزب و کارەکتەری سیاسیی حیزبەکانی بەسەرەوە نەبێ، دەیانتوانی لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەدەرەوەی میکانیزمەکانی پارتی و یەکێتی، بۆ درووستکردن و دامەزراندنی چەندین لیواو یەکەی تایبەت، دەرگەی دامەزراندنیان بۆ گەنجان بکردایەتەوە بەبێ پێویستی پشتگیریی لق و مەڵبەند. بەوەش دەیان هەزار گەنج دەچوونە ڕیزی سەربازییەوە کە پابەندێتیان بۆ حیزب نەبێت، بەڵام ئەمریکا و هاوپەیمانان پشتگیری و پشتیووانیی ئەو ڕێکارانەبوون کە تا ئێستاش ئەگەر گەنجێکی کورد بیەوێ ببێتە چەکدار لە ڕیزەکانی سوپای کوردستان، دەبێت یان ببێتە پارتی یان یەکێتی. ئەگینا چەند دڵسۆزی وڵاتەکەی بێت، چەند نیشتمانپەروەربێت، چەند ئازا و بەجەرگ بێت، بیەوێ لەپێناو پارێزگاری لە کوردستان شەهیدبێت. تا نەبێت بە ئەندامی پارتی یا یەکێتی ڕێگەی پێنادرێ سەربازی نیشتمانەکەی بێت.
سەرباری بوونی قەیرانی دارایی، سەرباری ئەوەی دەیان هەزار خوێندکار زانکۆیان تەواوکردووە و بێکارن و دانامەزرێن، بەڵام لە 10 ساڵی ڕابردوو بۆ ئێستا هەزاران کەس لە دەزگا ئەمنی و سەربازییەکان بەهەمان ئەو میکانیزمانەی پێشوو دامەزراون. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژمارەی دەزگە جۆراوجۆرە ئەمنی و سەربازییەکانی حیزبەکان لە فراوان بووندان. ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە نییەتی ڕاستەقینە نییە بۆ درووستکردنی هێزی چەکداری ناحیزبی، چونکە هیچ هەنگاوێک بەو ئاڕاستەیە نەنراوە کە لەسەربنەمای تەمەن و تواناو لێوەشاوەیی، بێ جیاوازی بیروباوەڕی سیاسی دەرفەتی یەکسان بۆ ئەو گەنجانەی کوردستان بڕەخسێندرێت کە ئارەزوو دەکەن لە ڕیزی سەربازی و دەزگاکانی ئاساییش خزمەتی نیشتمان بکەن.
لەبەر ئەوە هەقە واز لەوە بێنن هێزەکانی پارتی و یەکێتی یەک بخەن، چونکە ئەو پەروەردە حیزبییە و ئەو پرەنسیپە سەربازییەی چووەتە خوێنی تاک بەتاکی هێزە ئەمنی و چەکدارییەکانەوە، هیچ کات چاوەڕوانی ئەوەی لێناکرێت متمانەی پێکەوەبوون لەنێوانیان درووست بکرێت. بەهەر جۆرێک تێکەڵ بکرێن، لە سادەترین زەمینەی لێکترازاندا لێکجیادەبنەوە. بۆیە ئەوانەی لە خەمی ئەوەدان کوردستان خاوەن هێزێک بێت باوەڕدار بە کوردستان، نەک بە حیزب، دەبێت پێش هەرشت باوەڕ بەوەبهێنن ئەم هێزانەی ئێستا کەڵکی یەکگرتنیان نەماوە، دەبێت بیر لە میکانیزمی درووستکردنی هێزێک بکرێتەوە لەدەرەوەی ئینتیمای حیزبی.
جا ئیتر ئەگەر هاوپەیمانان و ئەمریکا بە ڕاستیدانە و دەخوازن کوردستان هێزێکی لەو جۆرەی هەبێت، یاخود لەناو دامەزراوەی حوکمڕانی کوردی و کارەکتەری سیاسی حیزبەکان، ئەو خەون و خەمەیان هەیە، ڕێگە ڕاستەکە ئەوەیە ڕێگری لەوەبکەن تواناو ئیمکانیاتی حکومەت و کۆمەکی دەرەکی لە خەیاڵی یەکخستنی هێزی پارتی و یەکێتی بەهەدەر بدەن، دەبێت بەدوای درووستکردنی هێزێکی تازە دامەزراوی ناحیزبییەوە بن. [1]
ئەم بابەتە 264 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو- 26-07-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-07-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 27-07-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 264 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
قۆناغەکانی درووستکردنی منارەکانی مزگەوتی جەلیل خەیات لەلایەن چەند وەستایەکی کاکەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژان ژاک ڕۆسۆو پەیمانی کۆمەڵایەتی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
کورتەباس
چۆن هێماکانی نووسینی بزماری شی کرانەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامیە)، ساڵی 1977
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئافرەت لە چیرۆکی کوردی داواکارێکی ناتەواو
کورتەباس
کۆیە و کاروانی ئاواز و گۆرانی کوردی
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
واحید قادر پوور
کورتەباس
ئافرەت و بەرزەمن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
پیرەمێرد
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
پیرەمێرد
شەهیدان
مستەفا خۆشناو
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
مستەفا خۆشناو
ژیاننامە
ڕووناک فەرەج ڕەحیم
10-10-2010
هاوڕێ باخەوان
ڕووناک فەرەج ڕەحیم
ژیاننامە
بەرزانی قالەی خەڵوز
07-10-2019
زریان سەرچناری
بەرزانی قالەی خەڵوز
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
هەژیر مەحمود پوور
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 01
21-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامیە)، ساڵی 1977
20-06-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
کوردەکان تۆپ و بۆمببارانی دوژمنیش نایانترسێنێت
19-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
19-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,504
وێنە 104,717
پەرتووک PDF 19,271
فایلی پەیوەندیدار 97,552
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 02
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
وێنە و پێناس
قۆناغەکانی درووستکردنی منارەکانی مزگەوتی جەلیل خەیات لەلایەن چەند وەستایەکی کاکەیی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
ژان ژاک ڕۆسۆو پەیمانی کۆمەڵایەتی
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 05
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 04
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
کورتەباس
چۆن هێماکانی نووسینی بزماری شی کرانەوە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
جوتیارانی گوندی بلۆکێن لە یەکێک لە قوتابخانەکانی لەناوبردنی نەخوێندەواری (محو الامیە)، ساڵی 1977
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
ئافرەت لە چیرۆکی کوردی داواکارێکی ناتەواو
کورتەباس
کۆیە و کاروانی ئاواز و گۆرانی کوردی
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 03
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤ و ژیان؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
واحید قادر پوور
کورتەباس
ئافرەت و بەرزەمن
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێران ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - تورکیا ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.094 چرکە!