جۆری وشە: دەستەواژە
واتا: ئەوەی بۆ تۆ لواوە، بۆ بزنی دێلێژەش نەلواوە.
خوا بەتۆی داوە بزنی دێلێژە.
(لە کۆندا پرد هەردوو بەری دەربەند باسەڕەی بە یەک گەیاندووە. بەری ڕاستی دەربەندەکە، کە چاڵەوا- ی پێ دەڵێن، لەو سۆنگەیەوە کە لە بن کاریگەریی هەوای گەرمیاندایە، زوو دەبێت بە بەهار، بۆیە خەڵک ڕانیان بردۆتە ئەو بەرە. بەری چەپیش، کە دەکاتە بەری دێلێژە و تەختەسی- ی پێ دەڵێن، نسرمە. گیای بەری چاڵەوا زەرد دەبێت، ئەوجا گیای بەری تەختەسی پێدەگات. واتە بزنی دێلێژە دوو بەهاری هەبووە، یان دوو بەهاری خواردووە).
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە! [1]
تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 99 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!