ناونیشانی بابەت: خوێنبەربوونی دوای وەستانی هەمیشەیی سووڕی مانگانە
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
وەستانی هەمیشەی سوڕی مانگانە بریتییە لە نەمانی سوڕی مانگانە بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک، خوێنبەربوونی دوای وەستانی هەمیشەی سوڕی مانگانە ئاسایی نییە و دەکرێت خوێنبەربوونێکی کەم یان زۆر بێت لە هۆکارەکانی:-
- هەوکردنی ناوەوەی منداڵدان.
- تەنکبوون و پوکانەوەی ڕووپۆشی ناوەوەی منداڵدان.
- گرێی منداڵدان.
- بوونی زیادە گۆشت لە منداڵدان و ملی منداڵدان.
- شێرپەنجەی هێلکەدان، منداڵدان و ملی منداڵدان.
لە کاتی بینینی خوێن پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو. [1]