ناونیشانی بابەت: #لۆزان#ی 2023
ئامادەکردن و نووسین: #عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
لە دەمژمێر 11-ی 11/11/1918 جەنگی جیهانی یەکەم وەستا ، وڵاتانی هاوپەیمان بڕیاریان دا لەسەر بنەمای نەتەوە ، وڵاتی سەربەخۆ ، بۆ هەموو گەلانی دنیا ، لە نیشتمانەکەیان دا درووست بکەن .
لە ڕێکەوتن نامەی سایکس بیکۆی 1916و کۆنگرەی ئاشتی 1919و
کۆنگرەی سان ڕیمۆ لە 19-ی مایسی 1920وکۆنگرەی سیڤەر لە 10/ 8/ 1920
بە 3 مادە ی (62- 63-64) .گرنگی بە کوردونیشتمانەکەی درابوو، بۆ ئەوەی مافی چارەی خۆ نووسینی پێ بدرێت .
دوای ئەو هەموو ڕێکەوتن و کۆنگرانە ، کوردستان بەسەر یەکێتی سۆڤیەت وسووریا و تورکیا دا دابەش کرا .
لە 24/7/1923 لە کۆنگرەی لۆزان ، لە شاری لۆزان ی سویسرا لەنێوان (بەریتانیاوفەرەنساوئیتاڵیاوژاپۆن ویۆنان ورۆمانیا وسڕبیا وکراواتیا وسلۆنیاوتورکیا) بۆ ناسینی دەوڵەتی نوێی تورکیا ، بۆ پیا چونەوە بە پەیمانی سیڤەر سازکرا.
لاوازی ودەستەمۆی سەرکردەکانی کورد و بەرژەوەندی زهێزەکانی دنیا ، هە ڕ هەمووی لە بەرژەوەندی سیناریۆکەی مستەفا کەمال ئەتاتورک ودەوڵەتی تورکیای نوێ دا بوو.
بەریتانیا و فەرەنسا ، ڕۆڵی پێشەنگ و سەرەکی یان لە ونمایشەدا گێڕا ، بۆ سەرکەوتنی یاری و سیناریۆکەی کەمال ئەتاتورک ، پەیماننامەی لۆزان یان ئیمزا کرد.
لەناو هۆڵەی لۆزان ، ناوی کورد و نیشتمانەکەیان سڕییەوە ،
لە لۆزانەوە تا ئێستا ، 100ساڵە کورد ، بە سیناریۆی زلهێزەکانی دنیا .لە نیشتمانەکەی دا جینۆساید دەکرێت .
لە لۆزانەوە ، ئەوە 100ساڵە ، زۆرلە سەرکردەکانی کورد ، خەریکی خۆخۆری و یەکتریی سڕینەوەو و شەڕی کورد بە دەستی کورد کوشتدانن .
سەرکردە کانی کورد بۆ دژایەتی ولەناوبردنی یەکتریی ، بوون بە مەقاشی داگیر کەران ، پێش سوپای داگیرکەرانی نیشتمان کەوتوون و شانازیان بە خیانەت وجاشایەتییەوە کردووه ، هەمووشۆڕشەکانی کورد یان تێک شکاندوە .
دوای ڕاپەڕین و نەمانی دەسەڵاتی سەدام و#بەعس# ، سەرکردە سیاسییەکانی کورد ، بە هەموو توانایانەوە ، ژیانی ئەو تاوان بارو جا ش و خائین و جاسوسانەیان پاراست . کۆمەڵکوژی کوردیان کردووە.
سەرکردەکان کەسێتییەکی دوو فاقن ، لەسەر شانۆی نیشتمان ، دوو ڕۆڵ و دوونمایش و دوو یاری دەکەن ، لە لایەکەوە سەرکردەی نەتەوەیەکەیان بوون و لە لایەکی ترەوە ئەو تاوانبارانەیان لەم شار وبۆ ئەو شار و، لە م گوند بۆ ئەو گوند دەشاردەوە ، بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی جەماوەر و دادگای گەل نەکرێن !
ئایا ئەم کردووە وهەڵویستەی سەرکردەکانی کورد ، جیاوازیان لەگەڵ هەڵویستەکەی حەسەن خەیری دا چی یە ؟
حەسەن خەیری وەک سەرکردە و نوێنەری کورد ، بەجلی کوردییەوە ، لە پەڕڵەمانی ئامەدەوە ، بە تەلەگراف ، بروسکەی بۆ کۆنگرە ی لۆزان دەکرد :
-ئێمە سیڤەرمان ناوێت ، پەیماننامەی لۆزانمان دەوێت ، مستەفا کەمال و کۆماری تورکیامان دەوێت .
زۆر لەم سەرکردانەی ئێستاش دەڵین :
-ئێمە پارتیزانەکانی باکوور و ڕۆژاوامان ناوێت ، ئۆجەلانەکان و مەزڵوم کۆبانییەکانمان ناوێت .. ئەردۆگان و ئەردۆگانەکان و ئەتاتورکەکانمان دەوێت .
مێژوونووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووسە ماستاوچی و پەرپوت و دەربارەکان ، زۆر لە ڕووداوە مێژوەکانی کوردیان ، بۆ مەبەستێکی تایبەتیی ، بە چەواشەیی تۆمار کردووە .
ئەو زنجیرە خیانەت و هەڵە مێژوویانەی سەرکردەکان و کۆ مەڵگەی کوردی یان ، وەک خۆی تۆمار نەکردووە ، بەوەسف و مەدح ئەو سەرکردانەیان گەیاندوەتە لووتکەی هەڵویستی نیشتمانی .
بەو تۆمارە وکارە چەواشەکارانەیان ، مێژووی کورد و ڕۆحی بەرگری میللی کوردیان زیاتر تێک شکاند ، نیشتمانەکەیان خاپوور تر کردووە .
زۆر لە سەرکردە کوردە کانی کورد، ئەوەندە خاکەکەیان خۆشویستووە ، کام داگیر کەر ، دەسەڵاتی سێبەر و نۆکەرایەتی و جاشایەتی زیاتری پێ دابن ، خاکیان بەو انە هەراج کردووە .
ئەوە مێژووی کورد ، لە 1923 لە لۆزانی کەمال ئەتاتورکەوە بۆ 2023ی بۆ لۆزانی ئەردۆگان ، هەرهەموو ڕووداوەکان هەر نەهامەتی و کۆمەڵکوژی و خۆخۆری و تراژیدیای پڕلە زنجیرە هەڵە و خیانەتە .
لۆزانی 1923 و مستەفا کەمال ئەتاتورکەکان ، کۆتایی نەهاتووە و زیندون وماوەو تەواو نابێت .
ئەم ئەزموونەی ئێستا لۆزانی 2023 ، #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# ، هەمان سیناریۆ کەمال ئەتاتورکە ، بە سیناریۆی حەسەن خەیرییەکان نمایش دەکرێت .
ئەو لۆزانەی ئێستا ، ۆژانە لە نیشتمان دەیبینن ، لە تراژیدیاکەی کەمال ئەتاتو ڕک سامناک ترە .
ڕەجەب تەیب ئەردۆگان ، بە هۆی حەسەن خەیرییەکانی ئیستاو زلهێزەکانی دنیا وە.
ئێستا و ئاییندەی کورد لە (باکوور و ڕۆژاواو باشوورو ڕۆژهەڵات) ی کوردستان ، تاریک ترو ونتر دەکەن. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا بە هیچ شێوازێک دەستکاری نەکردووە=KTML_End=