بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
چل ساڵ لەمەوبەر ڕژێمی
بەعسبەعس لە هەڵمەتێکی ناڕەوا و بێویژدانانەدا هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانیی، هەر لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر کرد و بەشێوەیەکی نامرۆڤانە لە بیابانەکانی باشووری عێراق کۆمەڵکوژی کردن.
ئەو تاوانە بەشێک بوو لەو زنجیرە کارەسات و قوربانیدانانەی بەشێوەیەکی ڕێکخستوو بە مەبەستی لەناوبردن و تواندنەوە بەسەر ڕۆڵەکانی گەلی کوردستاندا هاتووە، هەر لە بێسەروشوێنکردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی
گەرمیانگەرمیان و کیمیابارانکردنى
هەڵەبجەهەڵەبجە و ناوچەکانی تری کوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستن و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان.
بەداخەوە، لەکاتێکدا چل ساڵ بەسەر ئەو تاوانە گەورەیەدا تێدەپەڕێت، هێشتاش بیری شۆڤێنی و نییەتی نەمان و ئازاردانی گەلی کوردستان لە خەیاڵدان و ڕەفتاری ھەندێ کەس و لایەندا دەبینین، ئەوەش خۆیلەخۆیدا گرفتی سەرەکیی گەلەکەمان بووە لەگەڵ ئەو عەقلیەتە نامرۆڤانەیە کە سەرچاوەی نەهامەتی و ناسەقامگیرییە بۆ هەموو عێراق و ناوچەکە.
لە یادی ئەنفالی بارزانییەکاندا پێزانینم بۆ ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە تایبەت جەماوەری دەشتی
هەولێرهەولێر و هەریر و
سۆرانسۆران هەیە کە لە ڕۆژگارە سەختەکاندا کوردانە و مەردانە هاوسۆزی بارزانییەکان بوونە و یارمەتییان داون. سوپاسی کەسوکاری ئەنفال و بە تایبەتیی ئەو دایک و ئافرەتە بارزانیانە دەکەم کە ساڵانێکی دوورودرێژ ئازاری لەدەستدانی ئازیزانیان تەحەمول کردووە و بوونە نموونەی باڵای خۆڕاگری و ڕەوشتبەرزی و کوردپەروەری.
[1]
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی
31ی تەمموزی 2023
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!