بیرکردنەوە
#زانا ڕەزاق#
چۆن وابکەین پەرە بەبیرکردنەوەی خۆمان بدەین؟
سەرەتا هەموو مرۆڤێک خاوەن ئەقلە هەر بەهۆی ئەمەش مرۆڤ بیردەکاتەوە یانی ئەقل ئامرازێکە بۆ بیرکردنەوە و تێڕامان و تێفکرین لەشتەکانی دەوروبەر
لێرەدا دەبێت خۆمان بیربکەینەوە خۆمان خاوەن بیرکردنەوەی خۆمان بین بۆ ئەمەش دەبێت ڕاهێنانی پێوە بکەین بۆ ئەوەی لەبیرکردنەوە لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی تر بچین چونکە بیرکردنەوە خۆی لە بناغە وایە هەروەک بناغەی خانوو وایە تاوەکوو بناغە درووست نەکەین ناتوانین دیواری خانوو درووست کردن ئەگەر دیوار بێ بناغە بێت ئەوا مەترسی ڕوخانی زۆرە بەڵام ئەگەر بناغەیەکی پتەوی هەبێت ئەوا زۆر باش دەبێت
کەوایە دەبێ بناغەی درووست بکەین
ئەمەش چۆن؟
کاتێک تۆ پەڕتووکێک یان گۆڤارێک یان هەر جۆرە نووسینێک دەخوێنێتەوە ئەوا وابکەین بیر لەکاتی خوێندنەوە و دەرەوەی خوێندنەوەش بکەینەوە
چونکە هەروەک وتمان بیرکردنەوە قۆناغ بە قۆناغ پلە پلەیە تۆ تا قۆناغی یەکەم نەبڕین ناتوانین بچینە قۆناغی دوو هەروەک چۆن کاتێک بەسەر پایەکانی خانوویەک دەکەوی تا یەکەم نەبڕی ناتوانی بچینە دووەم و سێ دەبێ ئەمە یەک بەیەکی ببڕی بۆ ئەوەی هەنگاو بەهەنگاو لەسەرەوەی خانووەکە نزیک ببینەوە ئاواش دەبێ سەرەتا مرۆڤ خۆی خاوەن بیرکردنەوەی خۆی بێت بۆ ئەوەی بتوانێ بناغەیەک بۆ خۆی درووست بکات پاشانیش قۆناغ بەقۆناغ یانی پەرەپێبدات و بیرکردنەوە و تێڕامانی فراوان بکا
نموونەش بیرکردنەوە لە هەموو ئەو شتانەی کە هەن
نموونەی ڕوونتر کاتێک شتێک ڕوودەدات بیریلێبکەینەوە کە چۆن ڕوویدا ؟ بۆ ڕوویدا ؟ چی ڕوودەدات دوای ئەمە؟
یان نموونەی تر نووسینێک کە مانای زۆر بدات تۆ بیر لە هەموو ماناکانی بکەیتەوە
ئەمانەو دەیان و سەدان نموونەی تر.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!