دار کلکی لەخۆی نەبێ، نایبڕێ.
تەور یان بیور: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، دەمێکی ئاسنی تیژ و کلکێکی داری هەیە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت، واتە گەر تەور کلکی دار نەبێ، دار نابڕێت، مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە هەر کۆمەڵگەیەک یان گەلێک لەناوخۆدا خراپ بێت و کەسی خراپەکاری هەبێت، شکاندن و لەناوچوونی ئاسانە. [1]