داری بگوشی، ئاوی لێدێنی.
هەموو دارێک بەپێی پێکهاتەکەی بڕێک ئاوی کەم تا زۆر تێدایە، مەبەستی پەندەکە لە کەسی زۆردارە کە چەوسانەوە لەسەر کۆمەڵگە لەپێناوی مانەوەی دەسەڵاتی درێژە پێدەدات، پەندەکە بۆ کەسێکی ستەمگەر بەکاردێت کە ڕۆژبەڕۆژ ئاستی ستەمکاری زیادبکات.[1]