داوەتێ میران، گڕ لە فەقیران.
میر: مەبەست لە کەسی بەدەسەڵات و دەستڕۆشتووی ناو کۆمەڵگەیە، فەقیر: کەسی هەژار و نەدار. کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکانی بۆ ساماندار و هەژار دابەشکردووە، سامانداران کاتێک بۆنە و ئاهەنگی تایبەتیی بۆخۆیان سازدەکەن، سامانێکی زۆر بەهەدەر دەدەن، چونکە لە ڕێگەی چەوسانەوەی هەژارانەوە پەیدایانکردووە، بۆیە دەبێتە جێگەی نیگەرانی هەژاران. [1]