داندۆکە و کابان کۆکە.
داندۆکە: ناوی چێشتێکی کەلەپووری کوردییە، لە دۆی خەست و ساوەری وشک درووستدەکرێت، کابان: ژنی ماڵ. کۆک: تەبا، هەندێک چێشت هەیە زەحمەتی کەمی دەوێت و کابان زۆر ماندووناکات، پەندەکە واتە: هەندێک کار هەیە، ماندووبوونی زۆری ناوێت، لەگەڵ ئەوەدا دەستکەوتی هەیە. [1]