دز لە تاریکەشەو ناترسێت.
تاریکەشەو لە کوردەواردا (ڕەشەشەو) یشی پێدەوترێت، واتە: مەبەست لە شەوێکە کە مانگەشەو نەبێت و تەواو تاریک بێت، کەس لە ڕۆشتندا بەرپێی خۆی نەبینێت، لەو کاتانە ناکەس و دز، دەرفەت وەردەگرن و کاری دزی ئەنجامدەدەن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەموو کارێک لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجامدەدرێت. [1]