دەستی بە کڵاوی خۆیەوە گرتووە با نەیبات.
لە کوردەواردا ژن و پیاو کڵاو لەسەر دەنێن، ژنان لەگەڵ سەروبەست و پیاوانیش لەگەڵ مشکی و شەدە، کەسێک دەیڵێ کە لە ڕووداو یان کارێکدا زۆری بەسەرهاتبێ و زیانی گەورەی کردبێت و نائومێد بووبێت، بۆیە قڕوقەپ لە جێگەی خۆی دانیشتووە و کاری بەسەر هیچەوە نییە. [1]